image

نیۆیۆرک تایمز   :  ئەمریکا دەتوانێ هەژموونی سەربازی و نیزامی خۆی لە عێراق بپارێزێت .

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز نووسی کە سەرچاوەگەلێک لە پێنتاگۆن و کۆشکی سپی ئەگەری بەردەوامی دان بە هەژموونی سەربازی و نیزامی ویلایەتەیەکگرتووەکانی لە عێراق لە ئاستی ئێستادا ڕەت نەکردووەتەوە و لەوانەیە واشینتۆن بە نیازی دەرچوون لە بەغدای نەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک پێشتر ڕۆژنامەی ژۆرناڵ ستریت لە زاری یەکێک لە نوێنەرانی دەوڵەتەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و عێراق ەوە ووتبووی کە واشینتۆن و بەغدا بە نیازن ڕێکەوتن بکەن کە هێزەکانی ئەمریکا تا پێش هاتنی ساڵی نوێ و تا کۆتایی ئەمساڵ عێرا بە جی بهێڵن .

بەڵام سەرچاوەگەلێک لە پێنتاگۆن و دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە ووتارێکدا بە نیۆیۆرک تایمزی پێشنیار کردووە کە هەر دوو لایەنەکە دەربنارەی بەرواری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق یان هاوکات لەگەڵ سەفەری فەرمی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرواری ٢٦ی ئەم مانگە بۆ واشینتۆن ڕێکەتنیان ئەنجام داوە .

سەرەڕای ئەمانە بەرپرسانی پێنتاگۆن ئەگەری ئەوەی کە واشینتۆن هیزەکانی خۆی لە عێراق بپارێزێت و ژمارەی ئەوان کە٢٥٠٠ کەسە بە گۆڕانکاری لە ئەرکەکانیان لە سەر لاپەڕەی کاغەز دەپاریزن .