image

بنکەیەکی سەربازی مەشقپێکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە  لە ئوردن دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی کە لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەریگرتووە، بنکەیەکی مەشقپێکردن بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە ئوردن لەلایەن ئەمریکاوە دەکرێتەوە.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مایکل ئیڤانۆڤ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی دیپلۆماسیی مایکل ئیڤانۆڤ و میر راشد، ئەندامی خێزانی شاهانەی ئۆردن لە مەراسیمەکەدا ئامادەبووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەندراوەکە بنکەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێت و تێیدا هاتووە “بەرنامەکە کار دەکات بۆ بەرەنگاربوونەی تیرۆر لە رێگەی راهێنەری زیاتر لە بنکەکە کە بنکەیەکی فراوانە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکان”. 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کارکردن لەنێوان ئوردن و بەرنامەی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە. هاوکات ڕاشگەیندراوە کە ئۆردن بووەتە ناوەندی بنکەی مەشقپێکردن لە ناوچەکەدا.

جێی ئاماژەیە بەرنامەی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە ساڵی ١٩٨٤ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕاگەیەنراوە، یەکێکە لە بەرنامەکانی مەشقپێکردنی ئەمریکایە لەو بوارەدا.