image

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داواکاری کڕینی چەکی بە بەھای یەک ملیار و (٦٧) ملیۆن و (٨٠٠) ھەزار دۆلار فرۆشتنی چەکی نوێی بەوڵاتی سعوودیە پەسەند کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئاژانسی ھەماھەنگی ئاسایشی بەرگری سەر بەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا، داواکاری کڕینی شەش ھەزار و (٧٠٠) دژە مووشەکی جۆری (TOW 2B) بە بەھای (٦٧٠) ملیۆن دۆلار لە لایەن وەزارەتی دەرەوە پەسەند کراوە.

هەر لەبەیاننامەکەدا ئاشکراشکراوە، کە (٩٦) لە مووشەکەکان بە مەبەستی تاقیکردنەوە دەفرۆشرێت.

لەبەیاننامەیەکی دیکەشدا ئاژانسی ھەماھەنگی ئاسایشی بەرگری سەر بەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بڵاویکردووەتەوە، کە داواکاری فرۆشتنی پارچەی یەدەگ بۆ ھێزەکانی وشکانی سعوودی بە بەھای (٣٠٠) ملیۆن دۆلار پەسەند کراوە.

باس لەوەشکراوە، کە پارچەی یەدەگی دروستکراوی ئەمریکی بۆ تانکی ئەبرامس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سووک و کاتیوشا بە سوپای سعوودیە دەفرۆشرێت.