image

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند : بۆ پێشگرتن لە دەست ڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، هەموو شتێک دەکەین.

بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات بۆ ئەو هەنگاوەش هەموو خاڵەکان لەبەر دەستدان و پێویست بکات جێبەجێیان دەکەین.

هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە نەهێڵین تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

لە ئەگەری پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە ڕێگا دیپلۆماسییەکان، ئێمە ئەو خاڵانە جێبەجێ دەکەین کە لەبەر دەستدان.

یەک لەو خاڵانە کە کاریگەرییان دەبێت، خاڵی سەربازییە.