image


پەیامی کورد... یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سعوودیە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بوون ئەنجام درا

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سعوودیە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بوون ئەنجام درا، لەگەڵ ئەوەی گەشتەکە ناوخۆیی بووە بەڵام بە هەنگاوێکی گرنگ لە فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتەدا دادەنرێت.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی «فلای ئەدێڵ» کە گەشتەکەی ئەنجام داوە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، ئەوە یەکەم گەشتی لەو شێوەیەیە لە سعوودییە کە سەرجەم ستافەکەی ژن بێت.

گەشتەکە ناوخۆیی بووە و فڕۆکەکە لە ڕیازی پایتەختەوە بەرەو جددە فڕیوە.

سەرجەم ئەندامانی ستافەکە کە حەوت ژن بوون لە ژنانی سعوودیە بوون کە یەکێک لەوانە یاریدەدەری کابتنی فڕۆکەکە بووە، جگە لە کابتنەکە کە ژنێکی بیانی بووە.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019دا دەستەی فڕۆکەوانیی سعوودیە ڕایگەیاند یەکەم گەشتی ئاسمانی لە وڵاتەکەیان ئەنجامدراوە کە یەکێک لە ئەندامانی ستافەکە ژن بووە و یاریدەدەری کابتنی فڕۆکەکە بووە.