image


پەیامی کورد … ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى چوار هەزار پەناخوازى عێراقیدا دەکات

 

بەگومانى ئەنجامدانى ساختەکارى لە دۆسیەکانیاندا ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لەداواکارى پێدانى مافى پەنابەرى چوار هەزار هاوڵاتى عێراقیدا دەکات.

 

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانى ئەمەریکا گومانیان لە دۆسیەى چوارهەزارهاوڵاتى عێراقى هەیە کە داواکاریان بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى لە ئەمەریکا پێشکەشکردوە.

 

بەپێى راپۆرتەکە، بەرپرسانى ئەمەریکا گومانیان هەیە کە ئەو عێراقیانە داواکارى ساختەیان پێشکەش کردبێت، بۆیە بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوە لێکۆڵینەوەیان لەو بابەتە دەستپێکردوە.

 

هەر بەپێى ئەو راپۆرتە، لەو چوار هەزار کەسە (500) یان مافى پەنابەرێتیان وەرگرتوە و چونەتە ئەمەریکا، بەڵام لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکرێت لە حاڵەتى دەرکەوتنى هەر ساختەکارییەک لە دۆسیەکانیاندا، دیپۆرتى عێراق دەکرێنەوە یاخود رەگەزنامەى ئەمەریکیان لێ وەردەگیرێتەوە.