image


پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهاندا سێ میلیۆنی تێپەڕاند

 

لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە سەرووی سێ ملیۆن كەس.

 

بەپێی ئامارەكان لە ئەمریكا نزیكەی ٦٠٠ هەزار كەس و لە بەرازیل زیاتر لە ٣٦٥ هەزار و لە مەكسیكیش نزیكەی ٢١٢ هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

لە هەر یەك لە وڵاتانی هیندستان، بەریتانیا، ئیتالیا، روسیا و فەرەنساش لە سەرووی ١٠٠ هەزار كەسەوە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هەر بەپێی ئامارەكان تائێستا نزیكەی ١٤٠ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماركراون و لە رووی ژمارەی تووشبوانیشەوە وڵاتانی ئەمریكا، هیندستان و بەرازیل لە پلەی یەكەم تا سێهەمدان.

 

 

تائێستا نزیكەی ١١٩ ملیۆن تووشبوو لەسەرتاسەری جیهان چاكبوونەتەوە و لە ئێستادا نزیكەی ١٨ ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسەكە لە ژێر چاودێریدان، كە دۆخی تەندروستی زیاتر لە ١٠٦ هەزار كەسیان ناجێگیرە.