image


پەیامی کورد... ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بەرزبووەوە بۆ 378 کەس

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کە تەنیا لە یەک هەفتەی کۆتاییدا، نزیکەی ٤٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا، گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٧٨ کەس.

ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە نەرویجە لە راپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، زانیاری سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران خراوەتەڕوو کە پێی ناوەتە سێیەمین مانگییەوە.

لە راپۆرتەکەدا لە کۆی ٣١ پارێزگا، زانیاری سەبارەت بە ٢٥یان خراوەتەڕوو کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لەو خۆپیشاندانانەدا لە پارێزگای سێستان-بەلوچستان بووە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن.

هاوکات لە راپۆرتەکەدا، باس لەوە کراوە کە لە پارێزگای سێستان-بەلوچستان ١٢٣ کەس و لە پارێزگاکانی تاران و کوردستان ٤٠ کەس و لە ئازەربایجانی رۆژئاوا ٣٩ کەس و لە مازەندەران ٣٣ کەس و لە گیلان ٢٣ کەس و لە ئەلبۆرز ١٥ کەس و لە کرماشان ١٤ کەس و لە خوزستان نۆ کەس و لە خۆراسانی رەزەوی و ئەسفەهان پێنج کەس و لە زەنجان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات یەکی چوار کەس و لە مەرکەزی، قەزوین و لۆڕستان یەکی سێ کەس، لە کۆهگيلویە-بویەر ئەحمەد، ئەردەبیل، ئیلام، بوشەهر، فارس و هەمەدان یەکی دوو کەس و لە هورموزگان، سیمنان و کرمان یەکی یەک کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستداوە، لەوانەیش ٤٧یان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و ٢٧یشیان ژنن.

باس لەوەیش کرا کە تەنیا لە یەک هەفتەی کۆتاییدا، نزیکەی ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.