image


پەیامی کورد ... ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق درێژ کرایەوە

 

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ٣١ی ئاب، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئاگاداری هەمو كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاران دەكەینەوە كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە وڵاتەكەیەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە، تاوەكو 1ی 10ی 2020 درێژكردۆتەوە.

 

لە بەیاننامەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقدا، هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتییە ئاسمانییەكان نەخراوەتەڕو.

 

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق جەختی كردۆتەوە كە لەرێگەی كەناڵە دیپلۆماتییەكانەوە كار بۆ گەڕانەوەی گەشتیارانی عێراقی لە توركیا بۆ وڵات، دەكرێت.