
پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا باسێکی گرینگ دەربارەی ئێران دەخاتە ڕوو
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا (Never Give An Inch) باسی لەوە کردووە کە "سی ئای ئەی لە مانگی فێبریوەری ٢٠١٨ یارمەتی هاوپەیمانەکانی مووسادی داوە لە دزینی ئەرشیفی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی".
ڕۆژنامەی "جرۆزالم پۆست"ی ئیسرائیلی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەکردن بەم وتەی پۆمپیۆ، باسی پەیوەندییە تایبەتەکانی یووسی کۆهین سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل ناسراو بە "مووساد" لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکای دەکات.
پۆمپێئۆ لە کتێبە نوێیەکەیدا دەڵێت: "دوای دابەزینم لە فڕۆکەکە لە پایتەختێکی ئەورووپایی یەوە، پەیوەندییەکم لە کۆهین پێگەیشت و سواری فڕۆکەکە بوومەوە، چوونکە فڕۆکەکە ئامێری تایبەتی تێدابوو کە پەیوەندییە تەواو نهێنییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی تێدا بوو".
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، دەنگی ئەو پەیوەندیکەرەی ئیسرائیلی بە "ئارام و بە ئیرادە" وەسف کردووە.
پۆمپێئۆ هەروەها دەڵێ : کۆهین پێی ووتم مایک! تیمی ئەمنیمان پێشتر ئۆپراسیۆنێکی زۆر گرینگیان ئەنجام داوە (لە ئێران)، بەڵام ڕووبەڕووی کێشەیەک بووینەتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی ئەو تیمە ڕزگار بکرێن، ئایا دەتوانم حساب بۆ یارمەتی ئێوە بکەم؟”