image

پەیامی کورد      ...    مێحوەری سەرەکی ووتووێژەکانی موستەفا کازمی لە واشینتۆن لە سەر ئەم بابەتە دەبێت .

ڕۆژنامە الشرق الاوسط :  بابەتی کارەبا و لێخووشبوون لە گەمارۆوەکانی ئێران مێحوەری سەرەکی ووتووێژەکانی موستەفا کازمی لە واشینتۆن لە سەر ئەم بابەتە دەبێت .

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە " الشرق الاوسط ی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە نیزامی و سەربازی و ئەمنییەتییەکانی عێراق لەم سەفەرەدا هاوڕای موستەفا کازمی ین .

بەرپرسێکی نزیک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە شاندی هاوڕای موستەفا کازمی لە سەفەرەکەیدا بۆ واشینتۆن لەمڕۆوە شەممە ٢٤ی جووڵای دەست پێدەکات کە شاندێکی بە تەواوی تەکنیکی و لە دەرەوەی سیاسەتە .

ئەم بەرپرسە بە شرق الاوسط ی ڕاگەیاندووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەکانی نیزامی و سەربازی و ئەمنییەتی عێراق لەم سەفەرەدا هاوڕایەتی کازمی دەکەن چوونکە بڕیار وایە لەم سەفەرەدا ڕێکەوتنگەلێکی گرینگ دەربارەی داهاتووی هەژموونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام بدرێت و دەرئەنجامەکانی چوارچێوەگەلی نیزامی و سەربازی و ئەمنییەتی بۆ عێراق دەبێت .

بە ووتەی ئەم بەرپرسە جیا لە بابەتگەلی ئەمنییەتی و نیزامی دۆسیەی کارەبا و ڕاکێشانی سەرمایە لە بەشی ووزەی عێراق و ووتووێژ لەگەڵ کۆمپانیای ژەنەڕاڵ ئێلێکتریک و هەروەها لێخۆشبوون لە عێراق لە گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران لە بابەتگەلی دیکەی گرینگە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لەسەری قسە دەکەن .

ئەم سەرچاوەیە کە نزیکە لە نووسینگەی کازمی جەختی کردووەتەوە کە ئەم سەفەرە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا بۆ دۆخی پێش هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵێ ٢٠١٤ دەگەڕێنێتەوە و جارێکی دیکە مەبنای پەیوەندییەکانی دوو ووڵات ڕێکەوتننامەیەکی لە چوارچێوەی ستراتیژیکی دەبێت کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دەوڵەتی نووری مالیکی لە نێوان عێراق و ئەمریکادا واژوو کرا