image

پەیامی کورد    ...   ئەم دوو ووڵاتە ڕازی بوون پارەی گازی ڕووسیا بە ڕووبڵ بدەن

لەدوای رەتکردنەوەی لەلایەن بولگاریا و فینلاندەوە، هەریەکە لە ئاڵمانیا و ئیتاڵیا رازیبوون پارەی کڕینی غازی سرووشتی لە رووسیا بە دراوی نیشتیمانی ئەو وڵاتە کە رۆبڵە بدەن.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە،"هەردوو ووڵاتی ئاڵمانیا  وئیتاڵیا رەزامەندی خۆیان نیشانداوە مامەڵەی کڕینی گازی سرووشتی لەگەڵ بانکی گازپرۆمی بە روبڵ بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی هەر یەکە لە بولگاریا و فینلاد رەتیانکردەوە مامەڵەکانیان بە دراوی ئەو وڵاتە بکەن، بەو هۆیەوە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای ئاکسپێت رووسکایا هەڵوەشایەوە کە لە رێگەیەوە گازی سرووشتی ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی دابین دەکرد".

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا، و لەدوای دەستکردنی ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا بە سزادانی رووسیا، وەک وەڵامدانەوەیە، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ئەو ووڵاتە لە 24ی ئازار/3 ی 2022 رایگەیاند،"وڵاتەكەم بڕیاریداوە كە لە مامەڵە بازرگانییەكانیدا لەگەڵ دەوڵەتە نەیارەکانماندا، روبڵ كە دراوی نیشتمانی رووسیایە، بەكاربهێنێت ‌و نەوت ‌و گازی سرووشتی تەنها بە دراوی روبڵ بفرۆشێت".

رونیشیکردبوەوە،"لە بەرامبەر فرۆشتنی گازی سرووشتی بە ئەورووپا، روسیا تەنها بە وەرگرتنی روبڵ رازی دەبێت ‌و مۆسكۆش پابەندە بە هەناردەی گازی سرووشتییەوە ‌و تەنها گۆڕانكاریی لە دراوەكەدا دەكرێت. ووتیشی: حكوومەت ‌و بانكی ناوەندی رووسیا تەنها یەك هەفتەیان لەبەردەمدایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك دەربارەی چۆنێتیی گۆڕینی دراوەكان بۆ دراوی نیشتمانی".