image

پەیامی کورد   ...  مادۆرۆ ماستاو بۆ ئەردۆغان دەکات " برای گەورەی ئێمەیە "

" نیکۆلاس مادۆرۆ " سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ " موحەمەد مووش " وەزیری بازرگانی تورکیا ، جەختی لە سەر گرینگی زیادبوونی سەرمایەگوزاری و بەرفراوانکردنی ئابووری هەر دوو ووڵات کردەوە .

ئەو ووتی کە بوونی ٧ فڕین لە نیوان تورکیا و ڤەنزۆئێللا لە ماوەی هەر هەفتەدا یەکگرتوویی تورکیا و ڤەنزۆئێللا و هەموو ووڵاتانی ئەمریکای باشووری بەدیهێناوە

مادۆرۆ سەرۆککۆماری تورکیا بە " برا گەورەی ڤەنزۆئێللا " ناو بردووە و جەختی کردووەتەوە کە دەبێ خەڵکی تورکیا بزانن کە ئێمە سەرۆککۆمارەکەی ئێوەمان زۆر خۆش دەوێت چوونکە " مرۆڤێکی خێرخوازە بە دڵێکی گەورەوە و لە قورسترین دۆخەکان دا لە پاڵ ڤەنزۆئێللا ڕاوەستا .