image

پۆلیسی فیدرالیی عێراق ڕایدەگەێنیت “لە باشوری پارێزگای کەرکوک پێنج سەرچەتەی داعش کوژراون”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدرالی عێراق شەوی ڕابردوو پێنج چەکداری داعش لە گوندی کەرحە قازانی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک کوژران.
ناسنامەی ئەو سەرچەتانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە “عەدنان ئەحمەد حەسەن ئەلسور بە نازناوی ئەبو ڕزوان، کە یەکێک لە فەرماندەکانی چەتەکانی داعش لە حەویجە بووە، شوکر شەلال عوسەیبی بەنازناوی ئەبو هەیفا، کە بەرپرسی پزیشکی و تەندروستیی چەتەکان لە کەرکوک بووە، ئەبو تەلحە، ئەبو هەیسەم و حەسەن عەلی سەلج، سێ سەرکردەی دیکەی داعش بوون”.