image



پەیامی کورد... لە ئەنجامی تەقینەوە لە مزگەوتێکی پاکستان ١٩ کەس کوژران

بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پاکستان 19 کەس گیانیان لە دەستدا و 90 کەسی دیکە بریندار بوون.

پۆلیسی پاکستان ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک لەناو بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری پیشاوەر نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 90 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێک لە مزگەوتەکەش ڕووخاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکانیان گەیاندوونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.

محەممەد ئاسیم خان، وتەبێژی ئەو نەخۆشخانەیەی بریندارەکانی بۆ گواستراوەتەوە، ڕایگەیاند، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش برینداربوون، تا دێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە.

تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پێشاوەر لە پاکستان ڕوویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆر جار لەلایەن گرووپە میلیشیاکانەوە بە ئامانج دەگیرێت.