image


پەیامی کورد … لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر پاسێک لە نەیجریا ٢٣ کەس کوژران

پۆلیسی نەیجیریا رایگەیاند، ژمارەیەک رێگر ھێرشییانکردووەتە سەر پاسێک و لە ئەنجامدا 23 سەرنشینییان کوشتووە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی ویلایەتی کەمالەدین لە نەیجیریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ژمارەیەک رێگری نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەرپاسێک و داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللـە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ھێرشەکە 23 سەرنشینی پاسەکە کوژراون و شەش سەرنشینی دیکە بەسوکی برینداربوون کە دواتر گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رووداوەکە لە ویلایەتی سۆکۆتۆ لە باکوری خۆرئاوای نەیجیریا روویداوە و بەھۆی ھێرشەکەوە پاسەکەش بەتەواوەتی سوتاوە.

ئەمە لەکاتێدایە، چەند ساڵێکە گروپە چەکدارەکان و رێگرەکان لە نەیجیریا چەندین ھێرشی ھاوشێوەیان ئەنجامداوە و شێوازی دیکەی ھێرشکردن بۆ سەر گوندنیشەکان و دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکان و گەشتیاران کردووە و پارە و پێدواسیتییەکانیان لێ سەندوون.