
بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیاری ووڵاتی ئۆکراین بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەناو بانگ بە " بایراکتار " ڕووسیا تووڕە و نیگەران دەکات .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ووڵاتی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا ڕایگەیاندووە : جێگای قەبووڵکردن نییە کە لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەکار بهێندرێت . چوونکە ڕێکەوتنی مێنسک دەخاتە بەر مەترسییەوە و ڕووسیا ش لەمبارەیەوە هەڵوێستی خۆی دەبێت .
جێگای ئاماژەدانە کە تورکیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە هەندێک لە ووڵاتانی ناوچەکە وەک ، کۆماری ئازەربایجان ، پۆڵەندا و مەجارێستان ، مەراکش قێرقێزستان ، بەریتانیا ، تورکمەنێستان ، قەتەر و لیبیا فرۆشتووە ، و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ووڵاتی ڕووسیا تووڕە ببێت و هەڵوێستی خۆی لەمبارەیەوە ڕابگەێنێت