image

 

پەیامی کورد ... لە عێراق ٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەمە ٣١ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ١٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٨٣٨ حاڵەتیان لە بەغدایە."

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە، "سێ هەزار و ٣٥٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ١٠٠٦ حاڵەتیان لە بەغدایە"، ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوە روویان لە زیادبوونکردووە، بە جۆرێک لە ژمارەی توشبووان زیاترن.

 

هەروەها، "٦١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."