
پەیامی کورد... ئۆكراینا ژمارەیەك دیلی جەنگ ڕادەستی ڕووسیا دەكاتەوە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایدەگەیەنیت 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا بە نێوەندگیری ئیمارات وەرگرتۆتەوە و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە ووتیی: ئەگەر هەڕەشەكان زیاد بكەن چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنن.
دمیتری میدفیدیف، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕوسیا ئاماژەی بەودا، واشنتۆن دەتوانێت کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت، کە لە ئۆکراینا دروستی کردووە، بەڵام هیچ گرنگی پێ نادات.
ڕوونیش كراوەتەوە: ڕوسیا بەڕێژەی هەڕەشەکان هەموو چەکەکان بە چەکی ئەتۆمییشەوە بەکاردەهێنێت.
سەبارەت بە مەترسی هێرشی سەر نیوە دوورگەی كریمیا باسی لەوە كرد: ئێمە دانوستان ناکەین ئەگەر کریمیا بکرێتە ئامانج، ئێمەش هێرشی تۆڵەسەندنەوە دەست پێدەکەین.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: گەڕانەوەی ئەو 63 زیندانییە دوای دانوستانە سەختەکان بوو لەگەڵ ئۆکراینا، بە نێوەندگیری ئیمارات.