
پەیامی کورد... قوتابخانەیەکی رووسیا ٢٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاند، هێرشبه‌رێك به‌چه‌كه‌وه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر خوێندنگایه‌ك له شاری ئایزڤسك و له ئه‌نجامیشدا پێنج كه‌سی كوشتوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌شی برینداركردوه له كۆتایی هێرشه‌كه‌شیدا به گولـله‌یه‌ك خۆی كوشتوه، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ناوەرۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە 26ی ئەیلوولی 2022 "چەکدارێک چووەتە ناو قوتابخانەیەکی شاری ئیژێڤسکی ڕووسیا و شەش کەسی کوشتووە."
لەبارەی رووداوەکەوە وەزارەتی ناوخۆی رووسیا رایگەیاند، "ناسنامەی بەشێک لە قوربانییەکان ئاشکراکراون کە بەشێکیان منداڵن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردەوە. هاوکات هەتا ئێستا ٢٠ کەس برینداربوون."
هه‌روه‌ها، هێرش به‌ره‌كه دوای هێرشه‌كه‌ی كۆتایی پێهێناوه، گولـله‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له نێو بینای خوێندنگاكه گیانی له‌ده‌ستداوه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی روداوه‌كه ده‌ستیان پێكردوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌خێرایی برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نزیكرترین نه‌خۆیشخانه‌ی شاره‌كه كردوه له پێشدا ته‌نها سێكه‌س له نێو خوێندنگاكه كوژرابون، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان سێ كه‌سی دیكه‌ش به هۆی سه‌ختی برینداربونه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.