image


پەیامی کورد... خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە دواخرا

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاند، خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

لە تویتەکەیدا رابەری رەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات، کە لە خۆشەویستیی عێراق و گەل و پیرۆزییەکانی، رایدەگەیەنم کە خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، تا شکست بە پیلانە گڵاوەکان بهێنم.

هەروەها سەدر نووسیویەتی: ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر شەڕی ناوخۆ دەکەن، ئەوا من گرەو لەسەر ئاشتیی ناوخۆ دەکەم و خوێنی عێراقییەکان بە بەهاترە لە هەموو شتێکیتر.

ناوبراو لە تویتەکەدا نووسیویەتی "بە سووربوونی ئێوە، گەندەڵی و خراپەکاریی ئەوان بەردەوام نابێت"، داوای لە خۆپیشاندەران کرد کە ئارام بن و بەرگری لە خوێنی خۆیان بکەن هەروەها لە خوێنی جێبەجێکردنی یاسا.