image

بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، هەوڵ بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران، سیاسەتێک نییە، کە وڵاتەکەی بیهەوێ پەیڕەوی بکات و مەرج نییە گۆڕینی رژێمی ئێران لە داهاتوو، باشترین سیاسەت بێت.

 

دوێنى سێشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2018، بۆریس جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى دایه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا  به‌ دواى گۆڕینى ڕژێمى تاران دایه‌.

جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ وڵامدا وتى: " پێویسته‌ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم گۆڕێنى ڕژێمى تاران ئه‌و ئامانجه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌دوایدا بگه‌ڕێین".

بۆریس جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى دا وتى:  رەنگە لە داهاتوودا بگەنە ئەو بڕوایە، کە بیر لە گۆڕینی رژێمی ئێران بکەنەوە، بەڵام ئەم رووداوە مەرج نییە رووداوێکی باشتر بێت، لەوانەیە قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس بتوانێ خۆى بخاته‌ شوێنێكى زۆر باش بۆ نموونه‌ ده‌ست به‌سه‌ر شوێنى ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ییدا بگرێت.

.