image

پەیامی کورد     ...    حیزبۆڵڵای لوبنان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی ئەو ووڵاتەدا شکستی هێنا

بەدوای ڕاگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی لوبنان، "حیزبۆڵڵا و گرووپەکانی ژێر پشتیوانی ڕێژیمی ئێران و بەشار ئەسەد" زۆرینەی کورسییەکانی پەرلمانیان لەدەست دا کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی لێ کەوەتەوە.

حیزبۆڵڵا و هاوپەیمانانی کە پێشتر ٧١ کورسیی پارلمانیان بەدەستەوە بوو لە ئێستادا بە لەدەستدانی نزیک بە ١٠ کورسی ڕێژەی کورسییەکانی گەیشتووەتە ٦١ کورسی.

بەداوی ئاکامی هەڵبژاردنەکان، "حەسەن نەسرۆڵڵا" سەرۆکی گشتی حیزبۆڵڵا، شکستی ڕێکخراوەکەی لەو هەڵبژاردنانەدا ڕەت کردەوە و وتی: "هیچ گرووپێک نەیتوانیوە دەنگەکانی زۆرینەی پەرلمان بەدەست بێنێت".

پێشتریش گرووپەکانی ژێر پشتیوانی ڕێژیمی ئیران لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی "عێراقـ"ـدا بەشێکی زۆر لە کورسییەکانی خۆیان لەدەست دابوو و بەو هۆیە هەتا ئێستا کابینەی نوێ لەو ووڵاتەدا پێک نەهاتووە.