image

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئایاری 2018، شەڕ و هێرشی موشەکی لە نێوان سوپای قودسی ئێرانی لە سوریا و ئیسرائیل روویدا.

 

سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، لە تۆڵەی چەند هێرشێکی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل، دەیان پیگەی سەربازیی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج و وەڵامی 20 مووشەکی ئاراستەکراوی ئێرانیان لە بەرزاییەکانی جۆڵان داوەتەوە. 

لە کاتێدا دەوڵەتی سوریا دەڵێت، هێڕشەکانی تەنها دژکردەوەیەک بووە لە دژی هێرشی ئیسرائیل و ئەم وڵاتە دەستپێشخەر بووە لە شەڕ، تەل ئەبیب رایگەیاند “هێزەکانی سوپای قودسی ئێڕان لە سەر خاکی سوریا، هێرشی رۆکێتییان بۆ سەر بەزراییەکانی جۆلان ئەنجام داوە”.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەم هێرشانە لە لایەن ئێران و بە بڕیاری قاسم سولەیمانی ئەنجام دراوە.