image


پەیامی کورد … هەر ٦ بەندکراوە فەلەستینییەکە دەستبەسەر کرانەوە

سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كۆتا 2 هەڵاتووی گرتووخانەكەی ئەو وڵاتە دەستگیر كرانەوە و بەوەش سەرجەمیان كە 6 كەس بوون دەستگیر كراونتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، دوو زیندانی تری هەڵاتوو لە گرتووخانەی "جلبوع" دەستگیر كراونەتەوە كە "مونازل نەفیعان" و "ئیهام كماجی"ین.

رونیشكراوەتەوە، ئەو دوو هەڵاتووە لە شاری "جنین" دەستگیر كراونەتەوە ئەویش لە پرۆسەیەكی سەربازیدا لە شارەكە، بەوەش كۆتایی بە گەڕان و پشكنینەكان هێنران و سەرجەم هەڵاتووەكان دەستگیر كراونەتەوە.

لەماوەی رابردوودا 6 بەندكراوی فەلەستینی لە گرتووخانەی "جلبوع"ی ئیسرائیلی هەڵاتن ئەویش لە رێگەی دروست كردنی تونێلێكەوە لەناو زیندانەكەوە بۆ دەرەوە لە رێگەی كەوچكی خواردنەوە، رووداوەكەش هەڵایەكی گەورەی لەو وڵاتە دروست كرد.