
پەیامی کورد ... هاوسەری ئەمیری قەتەر بۆ یەکەمین جار بە بێ لەچک لە بەرچاوی گشتی بەردەرکەوت
شێخە جەواهر ئالی ثانی ، هاوسەری شێخ تەمیم ئالی ثانی ، ئەمیری قەتەر ، لە یەکەمین سەفەری فەرمی خۆی بۆ دەرەوەی ووڵات ، هاوسەرەکەی لە سەردانیکردنی لە ئیسپانیا هاوڕایەتی کرد .
شێخ تەمیم و خاتوونی یەکەمی قەتەر کە بۆ یەکەمین جار لە بەرچاوی گشتی بە بێ لەچک بینرا لە کۆشکی سەڵتەنەتی مادرید لە لایەن فیلیپەی شەشەم پاسای ئیسپانیا و مەلیکە لێتزیا پێشوازی یان لێکرا و هەر دوو هاوسەری سەڵتەنەتی ئیسپانیا لە سرە شەرەفی سەفەری قەتەری میواندارییەکی خوانی نیوەڕۆیان بەڕێوە برد .
لەم مەراسیمەدا هاوسەری ئەمیری قەتەر بە بێ لەچک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت و لە میوانداری شەو بە پێی شێوازی فەرمی میوانداریەتی لەگەڵ پاشای ئیسپانیا ، میوانداری ئەم سەفەرە فەرمییەدا دانیشت .