image

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین حكومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی چەكی بە توركیا پەسەندكردووە .

وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەڵمانیا ڕازیبووە بە فرۆشتنی چەك بە بەهای 4.4 ملیۆن دۆلار بە توركیا، لە ماوەی پێنج هەفتەی دەستپێكردنی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر عەفرین فرۆشتنی چەك بە توركیا ڕادەگرێت.