image

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رەخنەی توند لەتورکیا دەگرێت و دەڵێت،  "لەشکرکێشی ئەو واتە بۆ سەر عەفرین، كاریگەری لەسەر شەڕی دژی داعش دروستكردووە.
رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە، کە لەماوەی رابردوودا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەدەسە) رۆڵی بەرچاویان لە بەرەنگاربونەوەی داعش لە سوریا هەبووە، بەڵام دوای دەستپێكردنی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین، هەزار و (٧٠٠) شەڕڤان لە فوراتەوە  بۆ عەفرین گواستراونەتەوە.
دیلۆن راشیگەیاندووە، کە  لەئێستادا تواناكانمان سنوردارە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دژی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لەناوچەكەدا، بۆیە  پەلاماردانی عەفرین لەلایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر شەڕی داعش دروستكردووە .
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا ئەمریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەڕەوشی هاووڵاتیانی شاری عەفرین دەربڕی، داواشی لەهەریەكە لە روسیاو سوریا و توركیا كرد، رێگە بدرێت كۆمەكی مرۆیی بەخەڵکی ئەو شارە بگەیەنرێت.