
پەیامی کورد... ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لەئێران بكوژرانی چوار كەس و برینداربونی 15 كەسی لێکەوتەوە
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ڕایگەیاند ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە پارێزگای خوراسانی ئێران گۆڕا بۆ شەڕێکی چەکداری و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 15 ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ڕوونیكردۆتەوە: لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە گوندی باسفری سەر بە پارێزگای خوراسان شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و 15 ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: شەڕەکە بەهۆی ناکۆکییەکی کۆنی خێزانییەوە بووە و لەکاتی ئاهەنگەکەدا دەستیپێکردووەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکەش سێ کەس بە تۆمەتی هەڵگیرسانی شەڕەکە دەستگیرکراون.