
پەیامی کورد ... جەیک سالیڤان : هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مریكا بڕی ١٢ میلیارد و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی و تانكی په‌ره‌پێدراو و پێشکەوتوو ره‌وانه‌ی ئۆكراین ده‌كات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به ئۆكراین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریانداوه تانكی په‌ره‌پێدراو و پێشکەوتوو ره‌وانی ئۆكراین بكه‌ن و ده‌شڵێت، "هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مریكا به بڕی ١٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكراین ده‌كات".
جەیک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ڕایگەیاند : ووڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه كه كاروانێكی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له ئاستی قورس ره‌وانه‌ی ئۆكراین بكات.
ووتیشی، "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به ئۆكراین ، به‌ڵام سه باره‌ت به‌وه‌ی كاروانێكی هاوكاری له ئاستی قورس ره‌وانه‌ی كییڤ بكه‌ین ئه‌وه بابه‌تێكه كه نامه‌نه‌وێت جارێ له‌سه‌ری زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ رابگه‌ینین".
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، "ووڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌یه كه كار بۆ پێدانی تانكی به‌هێز و په‌ره‌پێدراو به ئۆكراین بكات، به‌ڵام نامانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدوێین تا ووڵاته‌كه‌مان له‌و رووه‌وه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی داهاتوو كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی ئۆكراین ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری زیاتری هێزه‌كانی رووسیا ببنه‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا بڕی ١٢ میلیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكراین ده‌كات.