image


 پەیامی کورد … جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیگرۆن سەریهەڵداوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە فەرمی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای ناونا (ئۆمیكرۆن) و بە جۆرێكی مایەی نیگەرانی وەسفی كرد.

رێكخراوەكە لە دوای كۆبوونەوەی لەناكاوی تیمە هونەرییە تایبەتەكەی بە هەڵسەنگاندنی ڤایرۆسەكە لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند: رەسەنی (B.1.1.529) بۆ یەكەمجار لەم مانگە لە باشووری ئەفریقیا راگەیاندرا، بەڵام چەند هەفتەیەكە ئاماژەكانی دیارە.

رێكخراوەكە جەختی كردەوە، رەسەنە نوێیەكە ژمارەیەكی زۆر لە بازدانی هەیەو هەندێكیان مایەی نیگەرانین. زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بە مەترسییەكی گەورەی تووشبوون بەم رەسەنە نوێیە دەكەن بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی دیكەی ڤایرۆسەكەو زیادبوونی تووشبوون بەمجۆرە نوێیە لە سەرجەم پارێزگاكانی باشووری ئەفریقیا بەدی دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، پێشنیاری كرد، وڵاتانی یەكێتییەكە گەشتی فڕۆكەوانی بۆ كیشوەری ئەفریقیا رابگرن، هاوكات بەریتانیا پێشنیاری كرد كە سەرجەم گەشتە فڕۆكەوانییەكان بۆ ئەفریقیا رابگیرێن، هەر یەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو كەنەداو چەند وڵاتێكی دیكەش گەشتەكانیان بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا سنووردار كرد.