image

پەیامی کورد     ...   فەڕەنسا و ئیتاڵیا پەیمانێکی هاوبەشیان واژوو کرد .

هاوکاری لە نێوان دووهەمین و سێهەمین ئابووری گەورەی ئەورووپا ، فەڕەنسا و ئیتاڵیا پەیمانێکی هاوبەشیان واژوو کرد .

ئیتاڵیا و فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی لە دوای چەندین ساڵ ووتووێژ پەیمانێکی دوو لایەنەیان واژوو کرد کە ئامانج لەم پەیمانە بەهێزکردن و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە .

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا کە سەردانی رۆمای کردووە لە کۆشکی سەرۆککۆماری ئیتاڵیا " کۆئیرینالێ " ئەم ڕێکەوتنەیان هاوڕا لەگەڵ ماریۆ دراگی ، سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە واژوو کرد ، سێرجیۆ ماتارلا ، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا ش لەم مەراسیمەدا ئامادەیی هەبوو .

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕۆما و پاریس دا هاوکارییەکان لە بەشەکانی بەرگری و ئەمنییەتی جێگای بایەجدانی زیاتر بوون . لە بەشەکانی دیکەش کە فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە دوای بەهێزکردنی هاوکاریگەلی دوو لایەنە بوون تێیدا دەتوانین ئاماژە بە بەشی پەروەردە و ڕاهێنان و کولتوور بکرێت .

پاریس و ڕۆما هەروەها دەیانەوێر هاوکاریگەلی هاوبەش لە بەشی دەریای مەدیتەرانە و دوورگەی ئەفریقیا پەرەپێبدەن و بەرفراوانی بکەن . یەکێکی دیکە لەم پەیماننامەیە بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بەشی بۆشائیگەری یە

پەیمانی هاوکاری فەڕەنسا و ئیتاڵیا ئەمڕۆ لە حاڵێکدا لە لایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن و ماریۆ دراگی یەوە واژوو کرا کە فەڕەنسا لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرۆکایەتی دەورەیی یەکیتی ئەورووپا دەگرێتە ئەستۆ .

فەڕەنسا و ئیتاڵیا وەکوو دووهەمین و سێهەمین هێزی ئابووری یەکیتی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە تاکوو ئێستا لە حاڵی پێداچوونەوە و گفتۆگۆ لە سەر ڕێکەوتنی بە دەستهاتوووەو بوون . ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات لە دەورەی ئامادەبوونی حێزبی ڕاستڕەوی تووندڕەوی لێگا لە دەوڵەتی جۆزێپی کۆنتێ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پڕ لە کێشە و گرفت بوو .