image

پەیامی کورد     ...    فاینەشناڵ تایمزی ئەمریکی  :  سەرکەوتنی سەدر شانسی مانەوەی زیاتر بە موستەفا کازمی دەدات لە پۆستەکەیدا

ڕۆژنامەی فاینەشناڵ تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی دۆخی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند : سەرکەوتنی سەدر شانسی زیاتر دەدات بە موستەفا کازمی بۆ ئەوەی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە و ئەوەش وا دەکات هەر دووکیان بتوانن پێش بە گرووپە چەکدارەکانی سەر ئێران بگرن .

لە ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە سەدر پاشکۆی ئێران نییە بۆیە لێرەوە دەکرێت بەکەڵک بێت بۆ ئەوەی لە عێراق ببیتە لەمپەرێک لە بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی تاران ، هەروەها موستەفا کازمی ش ستایش و سەرسامی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هەیە بە هۆی بەرەنگاربوونەوەی لەگەل میلیشیاکان ، بەڵام ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کاردانەوەکان پێگەی دەوڵەتەکی لاواز بکات

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوەش کراوە کە کازمی بە پاڵپشتی سەدر دەتوانێت لە پۆستەکەی دا بمێنێتەوە ، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە سەدر کەسایەتییەکی پۆپۆلیستی هەیە هیچ هیوایەک نییە چاکسازی جێبەجێ بکات و نابراو سەر بە سیستەمێکە کە بەرژەوەندی خۆیان لە پێش هەر شتێکەوە دەبینن