image

سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی تورکیا ئاشکرایدەکات شەوی ڕابردوو چەند ناوچەیەکی نھێنی پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە”یان ھەرێمی کوردستاندا کردوەتە ئامانج کە چەک و تەقەمەنی پەکەکەی تێدا شاردرابۆوە.

بەگوێرەی ڕاگەینراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا کە دەست ئاژانسی “ئەنادۆڵ”ی تورکیا کەوتوو و تیایدا ھاتووە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا  شەوی ڕابردوو ژمارەیەک  ناوچەی نھێنی و پێگەی پەکەکەیان لە ھەرێمی کوردستان کردۆتە ئامانج کە چەک و تەقەمەنی پەکەکەی تێدا ھەڵگیراوە.

ئەوەشخراتەروو ئەو ھێرشە دوای ئەوە دێت پەکەکە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ھێرشکردنە سەریەکە سەربازییەکانی تورکیا لەناوچەی خواکورکی ھەرێمی کوردستان ھاوکات ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئەندامی پەکەکە لەو ھێرشەدا بونەتە قوربانی یاخود نا.