image

پەیامی کورد   ...  دوو پەنابەری کورد لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کرانەوە

دوو پەنابەری کورد دیپۆرت کراونەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە دەستدا نییە.

بە گوێرەی هەواڵەکان دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی  ” سیروان حسەینی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز و “کاوه محەمەدی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش کۆچ کردنیان بۆ تورکیا و مانەوەیان لەوێ ،  لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ ئێران ڕەوانە کرانەوە . 

 تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.