
پەیامی کورد ... دوابەدوای نەوت ، ئێران بازاڕی گاز یشی لە دەستدا !
لە دوای شەڕی ئۆکراین ، هەر کام لە ووڵاتانی بەرهەمهێنانی گاز هەوڵیان دا پشکی خۆیان لە هەناردەکردنی ووزەی لە جیهان زیاد بکەن ، جگە لە ئێران کە بەردەوامە لە دووهەم پلەی بەرهەم هێنەری گەورەی گازی جیهانە بەڵام ناوی لە نێوان ١٠ هەناردەکاری یەکەمی گاز دا نییە ، بێ گومان گەمارۆگەلی بەردەوام لە دژی ووڵاتی گرینگترین هۆکاری دۆخی ئەو ووڵاتە لەم حەوزەیەیە .
ڕاپۆرتی ژووری ئێران نیشان دەدات کە ئێران جگە لە موشتەریانی نەوتی ، موشتەریان و بازاڕی گاز یشی لە دەستداوە .
لەگەڵ تووندتربوونی گەمارۆوەکانی ئەمریکا ، تەنیا ووڵاتانی بەجێ ماویش هاوردەی نەوتی خۆیانیان لە ئێران ەوە ڕاگرت و چین یش تەنیا موشتەری نەوتی ئێران ە . وولاتێک کە دەوترێت نەوتی ئێرانی بە خاترانەیەکی زۆر بەرز دەکڕێت .
بەڵام تەنیا بابەتێکی گرینگ کە دەربارەی بازاڕی ووزەی ئێران بوونی هەیە ئەمەیە کە ئێران موشتەرییەکانی نەوت و گازی خۆی بە هۆی گەمارۆوەکان لە دەستداوە . بابەتی گرینگ ئەمەیە کە وولاتانێکی وەکوو قەتەر لە دەرفەتی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین کەڵکیان وەرگرتوو و لە مەیدانە گازییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بۆ ئەورووپا گاز دەنێرن .