image

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاردا بە دوورخستنەوەی ماك ماستەر ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ووڵاتەكەی.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز ترامپ لەماوەیەكی كەمدا بڕیاری دورخستنەوەی ئەو بەرپرسەیداوە، كە ئەندامانی كۆشكی سپی پێیان وایە ئەو گۆڕانكارییە لەكاتێكی كەم و پێشبینی نەكراودا ڕوویداوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ریكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی لەكارەكەی دوورخستەوەو ڕایگەیاندبوو، "هێشتا پڕۆسەی گۆڕانكارییەكان كۆتایی نەهاتووە".