
پەیامی کورد ... دانپێدانانی پاپا فڕانسیس بەرامبەر " کۆمەڵکوژی " لە قوتابخانەکانی منداڵانی خۆجەیی لە کەنەدا
پاپا فڕانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان ڕۆژی شەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە کەنەداوە رایگەیاند : ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویانداوە بۆ یەکسان کردنی زۆرەملی منداڵانی خۆجەیی لە قوتابخانەلکانی شەوانە ڕۆژی کەنەدا کە لە لایەن کاتۆلیکەکان و هەروەها کەنیسە مەسیحییەکان ەوە ئیدارە دەکران " کۆمەڵکوژی " بووە .
من ئەوەی کە منداڵان لە دایک و باوکەکانیان جیا بکرێنەوە و هەوڵ بدەن ، کولتوور ، بیروباوەڕ و سونەتەکان ، ڕەگەز و نەژاد و تەواوی کولتووری ئەوان بگۆڕن مەحکوومی دەکەم .