
پەیامی کورد ... بە پێی تۆمارێکی دەنگی لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕزگارکردنى ئەنبار ەوە دوای کاتژمێر ٥ هەموو شتێک لە عێراق کۆتایی پێ دێت
حەمید هائیس، سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕزگارکردنى ئەنبار، لەتۆمارێکى دەنگیدا باس پلانى ئەمڕۆ ١ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ ی چوارچێوەی هەماهەنگى شیعە دەکات و چەند زانیارییەکى مەترسیدار ئاشکرادەکات، و دەڵێت: سبەى پلانەکە ئەوەیە، کۆى ڕێگاکان دەگیرێن .. ڕێگاى سەرەکى نێودەوڵەتى بەغداد دەگیرێت، پاشان موستەفا کازمى دەستگیر دەکرێت، دواى کاتژمێر ٥ هەموو شتێک کۆتایى دێت لەعێراق .. ئێستا هەواڵگرى عێراق لە فەرمانى "ج"دان سەرقاڵى ئەوەن ڕێگایەک بۆ هەڵهاتنى کازمى بکەنەوە .. جەماعەت سەرقاڵى دەست بەسەرکردنى ڕاوێژکارەکانی کازمین لەگەڵ خۆى، ئێستا ناوچەى ساڵحییە لەدەستى جیهازى ئاسایشى نیشتمانى و حەشدى شەعبیدایە لەگەڵ ناوچەى کەڕادە.