image

پەیامی کورد     ...   دۆخی فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ٢٢ بۆ ژاپۆن و ئیسرائیل لە ئەمریکا ئاشکرا کرا .

لەوانەیە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا فرۆشتنی F-22 Raptor  ، یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی جیهان بۆ هاوپەیمانەکانی خۆی لەوانەش ژاپۆن ، ئیسرائیل و ئۆسترالیا دەست پێبکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن گۆڤاری The Drive  بە پشت بەستن بە دۆسیەگەلی باقی ماوەی نهێنی بڵاو کراوەتەوە هەواڵیداوە .

ئەم بڵاوکراوە ئەمریکییە ئاشکرای کرد کە بەربژێرێکی دیکە بۆ فرۆشتنی ئەم فڕۆکەشەڕکەرەی نەوەی پێنجەم بوونی هەبوو کە دوو ساڵ ڕاوەستاندنی لە بەرهەم هێنانی لە بەرچاو دەگرت . سەبارەت بە بابەتی یەکەم تێچووی بەرهەم هێنانی ٤٠ فڕۆکە ٨،٣ میلیارد دۆلار و دەربارەی بابەتی دووهەم ١١،٦ میلیارد دۆلار دەبوو . ئەم بڵاوکراوەیە ئاماژە دەکات کە F-22 Raptorسێ گرووپ لە سیستەمگەلی بە دەست گەیشتووە کە ڕاگواستنی تەکنۆلۆژیای ئەوان بۆ هاوپەیمانەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان پێشتر ڕێگە پێدراو نەبووە . یەکێک لەم گرووپانە لەوانەش باشتربوونی ئیدارەی هەڵگرتن دوو بۆعدی ڕانش و توانایی فڕۆکەگەلی شەڕکەر بۆ جووڵە بە خێرایی سەقامگیر و جێگیر و هەمیشەیی سەرووی دەنگ لە خۆ دەگرێت .