image

پەیامی کورد   ...  داهێنانی پلاستیکێک کە ڤایرۆسەکان لەناودەبات

لێکۆڵەرانی " زانکۆی کووئینزی بێلفاست " ماددەیەکی پلاستیکی یان داهێناوە کە دەتوانێ ئەو ڤایرۆسانەی کە لە سەری دەنیشنەوە ، بە یارمەتی ڕووناکی ژوورەکە لە ناو ببات .

ئەم پلاستیکە خۆ خاوێنەکەرە ، یەکەمین نموونەیە لە جۆری خۆیدا کە تێچوویەکی زۆر کەمیشی هەیە .

دەتوانرێ لە بەروانکەگەلی یە جار بەکارهێنەر ، سەرمێز و پەردەکانی نەخۆشخانەدا بەکار بهێنرێت .

ئەم پێشکەوتنە دەتوانی بە کەمکردنەوەی بەرچاوی ڕاگواستنی ڤایرۆسەکان لە کەشی ناوەندی چاودێری تەندرووستی و هەروەها شوێنگەلی دیکە وەکوو کارگەکانی بەرهەم هێنانی مەواددی خواردەمەنی یارمەتیدەر بێت کە لە پۆشش گەلی پلاستیکی کەڵک وەردەگرن .

ئەم پۆششە لە لەناوبردنی هەموو ڤایرۆسەکاندا کاریگەرن ، تەنانەت لە ژوورێکدا کە تەنیا بە گڵۆپگەلی فلۆرۆسێنتی سپی ڕووناک دەبیت