image


پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی مەشعان جبووری لە پەرلەمانتاری دوور خستەوە

دادگای فیدراڵی عێراق مەشعان جبووری، پەرلەمانتاری سوننەکانی دوور خستەوە ئەمە دوای ئەوەی دەرکەوت بڕوانامەکەی ساختەیە.

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی ئەندامێتی مشعان جبووری، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەش دوای سکاڵای ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنەکە، بەهۆی ئەوەی مشعان جبووری بڕوانامەی خوێندنی ساختە کردووە.

دادگاکە بڕیاری داوە لە بری مشعان جبووری، مقدام ئەلجومەیلی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەن نوێنەران.

لە لای خۆشییەوە، مەشعان جبووری لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیم لە پەرلەمان کاردانەوەی دەبێت.