image

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان رایانگەیاندووە، کۆمکاری عەرەبی رۆژی پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆدەبێتەوە، ئەم کۆبوونەوە نائاساییە، تایبەتە بە قەیرانی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان و رووداوەکانی کەرتی غەززە.

 

ئاژانسی فەرمی شەرقولئەوسەت، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رایگەیاندووە: کۆمکاری عەرەبی رۆژی پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆدەبێتەوە و ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، هەڵوێست وەرگرتنە بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیەکان و تاوتوێکردنی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس.

ئەم کۆبوونەوە نائاساییە لە سەر داوای سعودیە بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ چوارشەممەش نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سەبارەت بە بڕیاری ترەمپ لەبارەی قودسەوە کۆببنەوە.