
پەیامی کورد... بەشار ئەسەد دوای 20 ساڵ بەسەردانێک گەیشتە چین
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانس فەرمییە هەواڵییەکانی چین ڕایانگەیاند بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بە یاوەری هاوسەرەکەی گەیشتووەتە چین.
تەلەفزیۆنی فەرمی "CCTV" چینی کاتی گەیشتنی بەشار ئەسەدی بۆ شاری هانجۆ بەشیوەی ڕاستەوخۆ گواستەوە کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوتا چینییەکەی “شی جین پینگ” بەشداری لەدەستپێکی یارییەکانی ئاسیا بکەن.
ئەم سەردانەی بەشار ئەسەد بۆ چین بەیەکەم سەردانی لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت، لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووری بڵاوی کردووەتەوە هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەی لووتکەی سوریا و چین ئەنجام دەدەن.
ئاژانسە سورییەکە ئەوەشی خستەڕوو، " سەردانەکە ژمارەیەک کۆبوونەوە و بۆنەی تایبەت لەخۆ دەگرێت کە بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەدی هاوسەری لە شارەکانی هانجۆ و پەکین ئەنجامی دەدەن" .