image


پەیامی کورد... بەردەوامیی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دژی حکومەت

لە شارە جیاجیاکانی ئێران، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی پێنەدانی مووچە و نا کارا مەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە.

لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بە دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی بەردەوامە و بەرپرسانی ڕژێم تا ئێستا لەو بارەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە و گرنگیش بە دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک نادەن و ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە هەڵکشاندایە هەر بۆیە خەڵک بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی داوای مووچە و مافەکانی خۆیان دەکەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی هیچ گرنگییەکی بە دۆخی ژیانی خەڵکی ئێران نەداوە، ئەوەیکە بەرپرسانی ڕژێمی ئێران بە لایانەوە گرنگە بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئێرانە و خەرجکردنی بۆ میلیشیاکانیی لە دەرەوەی خاکی ئێران و ئەوانیش بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە پێناو مانەوەی خۆی بە کار دەهێنێت.