image

پەیامی کورد   ...   باربارا لیف ": کورد و لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق گەیشتوونەتە بەربەست

"باربارا لیف" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق ڕایگەیاندووە کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ناوخۆیاندا و هەروەها ڕەوتی سەدر و چوراچێوەی هەماهەنگیش وەک دوو هێزی گەورەی شیعە سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەت بە بەربەست گەیشتوون.

نزیک بە ماوەی دە مانەگ لە تێپەڕینی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دیاری نەکراون.

"لیف" سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای عێراق وتوویەتی کە بەرپرسانی باڵای عێراق داوایان لە ئامریکا کردووە کە دەستێوەردان لەم دۆخە ناڵەبارەی ئەم ووڵاتە بکات بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە و تەنیا داواکاریمان ئەوەیە کە هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە عێراقدا بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرن.