image

دژی سەردانی ئەردۆگان بۆ بەریتانیا، رەوەندی کوردی لەو وڵاتە خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
 
بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە داوایان لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد، پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی کۆماری تورکیا نەکات، بەو پێیەی ئەردۆگان دژی بنەماکانی دیموکراسیەتە و مافەکانی کورد پێشێل دەکات.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە کە یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی ئازادیخوازی بەریتانی پێش خۆپیشاندانەکەی رەوەندی کوردی لەسەر پێشوازیکردن لە ئەردۆغان رەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا گرت و رایگەیاند، حکومەتی لەندەن بەپێشوازییکردنی لە ئەردۆغان بنەماکانی دیموکراسیەت پێشێل دەکات و فەرشی سوور بۆ کەسێک دادەخات کە بەرپرسە لە چەندین توندوتیژی و مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکات.
 
جێی ئاماژەیە، بریارە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ بەریتانیا ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێس و تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆببێتەوە.