image

دادگای تورکیا پلانی داناوە کە بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ـەوە بدات.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "جومھورییەت"ـی تورکی، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کۆبوونەوە نھێنییەکانی ھەدەپەدا قسە لەسەر دادگاییکردنی دەمیرتاش و ئەندام پەرلەمانە دەستگیراوەکانی تری ھەدەپە کراوە، بەوەی حکوومەت دەیەوێت لە ماوەی 45 رۆژدا، واتە بەر لەوەی لیژنەیەکی دادگای دەستووری ئەوروپا بگاتە تورکیا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی دەمیرتاش و پەرلەمانتارەکانی دیکە، بدرێت.

بڕیار وایە لە ماوەی سی مانگی  داهاتوودا دادگای دەستووریی ئەوروپا، شاندێک بنێرێتە تورکیا و بەدواداچوون بۆ کەیسی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکات و ناوەندەکانی هەدەپەش لەنێوان خۆیان ئەو باسەیان تاوتوێ کردووە.

 دادگای دەستووریی ئەوروپا، لە مانگی حوزەیرانی 2017 بە فەرمی داوای لە تورکیا کرد، کە رێگەیان بدەن تا لیژنەیەکیان لە کاتی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و چەند ئەندام پەرلەمانێکی تری ئەو حزبە ئامادە بن.

شایانی باسە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە سەرەتای مانگی 11ـی 2016ـەوە بە تۆمەتی کارکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی و هاندانی خەڵک دژی دەوڵەتی تورکیا، دەستگیر کراوە.