
پەیامی کورد ... بەکرێگیراوانی بیانی دەست بەسەرکراو لە کۆماری دۆنتێسک لەوانەیە بەرەوڕووی سزای لەسێدارەدان ببنەوە
سەرۆکی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی تاوان دژی ئاشتی و ئەمنییەت لە دادوەری گشتی کۆماری خەڵقی دۆنتێسک ڕایگەیاند کە بەکرێگیراوانی بیانی دەست بەسەرکراو لەم کۆمارەدا لەوانەیە بەرەڕووی سزای لە سێدارەدان ببنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤیکتۆر گاڤریلۆف ، سەرۆکی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی تاوان دژی ئاشتی و ئەمنییەت لە دادوەری گشتی کۆماری خەڵقی دۆنتێسک ڕایگەیاند : دادوەری گشتی ئەم کۆمارە پێداچوونەوەی دۆسیەی تاوانەکانی بەکرێگیراوانی بیانی لە بەریتانیا و مەراکش ی تەواو کردووە و ئەم بەکرێگیراوانە لەوانەیە لەگەڵ سزای لەسێدارەدان بەرەوڕوو ببنەوە .