image

پەیامی کورد     ...    ڕابەری کۆریای باکوور فەرمانی ئامادەباشی تەواوی بۆ ئەرتەشی ووڵاتەکەی ڕاگەیاند

ڕابەری کۆریا باکوور لە جەرەیانی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ناوەندی نیزامی و سەربازی ئەم ووڵاتە داواکاری بەهێزکردنی هێزی نیزامی و ئامادەباشی تەواوی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بوو .

کیم جوون ئوون سەرۆکی کۆریای باکوور داوای لە سوپای ووڵاتەکەی کرد لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری خێرا و چاوەڕوان نەکراو لەنیمچە دوورگەی کۆریا.

بەگوێرەی هەواڵەکان ئەمڕۆ شەممە کیم جوون ئون سەرۆکی کۆریای باکور داوای لە سوپای ووڵاتەکەی کرد لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن بۆروبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری خێرا و چاوەڕوان نەکراو لەنیمچە دوورگەی کۆریا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو داوایەی کیم جوون ئوون لەمیانی کۆبونەوەی بوە لەگەڵ کۆمیتەی سەربازی ووڵاتەکەی هاتووە و تێیدا داوای بەهێزکردنی توانای سەربازی ووڵاتەکەی کردوە، بەڵام ئاماژە بەهیچ چالاکییەکی سەربازیی نوێ نەکردوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، هەر لەو کوۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بەرپرس ئاڵوگۆڕ کراون و هەندێکیش لەپۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.